یاریگا –
به‌هۆی گرنگی یارییه‌كه‌یان له جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا و ماندووبوونی یاریزانه‌كان، یانه‌ی كاره‌با هه‌شت یاریزانی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز دوورخستۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه‌ی كاره‌با به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ماندووبوونی یاریزانه‌كانمان كه هه‌شت یاریزانی تیپه‌كه‌مان زۆرترین یارییان له‌م وه‌رزه‌ی بۆ یانه‌كه ئه‌نجامداوه، ڕاهێنه‌ری یانه‌كه لوئه‌ی سه‌لاح پشووی پێداون و بۆ یاری به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز گه‌شتی شاری سلێمانیان نه‌كردووه.
گوتیشی، یانه‌كه هه‌موو هه‌ولێكی بۆ ئه‌وه‌یه رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو له جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌هلی حه‌له‌بی سوری تۆماربكات و به یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی بگاته قۆناغی داهاتوو.
هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانانی كاره‌با پشووی زیاتر وه‌ربگرن، یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز و كاره‌بای له رۆژی هه‌ینی پێشخست بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه.
یانه‌ی كاره‌با له گروپی دووه‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا، به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه وه‌حداتی ئمیاراتیش به نۆ خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.