ئه‌وروپاگرنگترینیاریگا

لە یۆرۆی 2024 تەکنەلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەر لەناو تۆپی یارییەکان بەکار دەهێنرێت

بۆ یەکلاکردنەوەی ئۆفساید و لێدانی سزا

یوێفا لە ئێستاوە دەیەوێت لە یۆرۆ 2024 چارەسەری کێشەی بڕیاردان لەبارەی ئۆفساید و پێناڵتی بکات، تەکنەلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەر لەناو تۆپی پاڵەوانێتییەکە بەکار دەهێنرێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بڕیارەکان لەبارەی تۆپ بەردەستکەوتن و ئۆفساید پشتڕاست بکاتەوە، ئەو تۆپەی تایبەت بە پاڵەوانێتییەکە لەلایەن کۆمپانیای ئادیداس دروستکراوە، توێژێکی خراوەتە ناو تۆپەکە، بۆ ئەوەی بە یارمەتی تەکنەلۆژیا هەندێک بڕیار یەکلا بکرێتەوە.

Image

بەگوێرەی ئەو پلانەی نوێفا دایناوە، ئەو توێژەی خراوەتە ناو بەشی ژوورەوەی تۆپەکە، بە بەستانەوەی بە سیستەمێکی تەکنەلۆژیا یارمەتیدەر دەبێت لەو حاڵەتانەی کە گومان دەکرێت لەناو ناوچەی سزا تۆپ بەر دەستی یاریزانان کەوتووە یان نا، ئەو تەکنەلۆژیایە یارمەتی ناوبژیوانی یارییەکە دەدات دڵنیا بێتەوە لەوەی تۆپ بەردەستی یاریزان کەوتووە یان نا.

یوێفا هیوایەکی زۆری بە تۆپی Fussballliebe هەیە کە تایبەت بە یارییەکانی یۆرۆ 2024 دروستکراوە، بۆ ئەوەی کێشەی یەکلاکردنەوەی تۆپ بەردەستکەوتن لەناو ناوچەی سزا بنبڕ بکات، کە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە یاریی نیوکاسڵ یونایتد و پاریس سانجێرمان بەهۆی بڕیاری هەژمارکردنی پێناڵتی بۆ نیوکاسڵ کاردانەوەیەکی زۆر دروستبوو، رەخنە لە بڕیارەکەی ناوبژیوان گیرا و دواتریش ناوبژیوانی ڤاری یارییەکە سڕکرا.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button