خوله‌کانی دیکە

دوای تەنها 20 یاریی کلۆیڤێرت له ڕاهێنەرایەتی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

پۆستی پاتریک کلۆڤێرت وەک ڕاهێنەری ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکی زۆری نەخایاند و لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە.

کلۆیڤێرت تەنها شەش مانگە پۆستی ئەدەنەی سپۆرتی وەرگرتووە و لەو ماوەیەدا 20 یارییان ئەنجام داوە. تێیاندا نۆ بردنەوە، شەش یەکسانبوون و پێنج دۆڕاندنی هەبووە و لە ریزبەندیی پێنجەمی خولی ئەو وڵاتەوە دێن.

یانەکە چوار یارییە بردنەوەیان تۆمار نەکردووە ئەگەرچی خاوەنی یاریزانانی وەک ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و لویس نانی پورتوگالین.

لە بەیاننامەیەکدا ئەدەنە سوپاسی کلۆیڤێرتی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کە لە گەڵیاندا بووە.

Back to top button