یاریگا –
ئەینج پۆستێكۆگلۆ، راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی باس لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەكات.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەی پرێمەرلیگ.
An enthralling 3-3 draw against Spurs in the @premierleague! 🫨
Here's how the action unfolded ⤵️ pic.twitter.com/FZUbdTfGSe
— Manchester City (@ManCity) December 3, 2023
لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ سكای سپۆرت پۆستێكۆگلۆ ووتی:
لە گێمی یەكەمدا بەختمان باش بوو، چونكە هێشتا لە یارییەكەدا بووین، سیتی دەیتوانی بەو هەلانەی بۆیان رەخسا ئێمە لەناو ببەن، وا دیار بوو ئێمە متمانەمان بە خۆمان نیە و تۆپەكانمان لەدەست دەدا.
بەردەوام بوو ووتیشی:
هەندێك جار كاتێك سوود لە هەلەكانت وەرناگریت سزا دەدرێیت، لە نێوان گێمەكاندا پێوویستمان بە ئارامی بوو، هەوڵەكانیشمان لە گێمی دووەمدا نایاب بوون.
لە درێژەی قسەكانیدا ووتی:
بەدرێژایی گێمی دووەم یارییەکەمان بۆ مانچێستەر سیتی ناڕەحەت کرد، دوو گۆڵیشمان کرد، بەڕاستی دڵخۆشم بەو هەوڵەی یاریزانەکان خستیانەگەڕ.
تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت و مانچێستەر سیتیش بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.