ئیتاڵیا

پولیسیچ: ئەسیستەکەی ماینان بە پلان بوو

بۆ سێهەم وەرزی لەسەریەک مایک ماینانی گۆڵپارێز دەتوانێت دروستکەری گۆڵ بێت و کریستیان پولیسیچ یش دەڵێت ئەسیستەکەی شەوی رابردووی ئەو گۆڵپارێزە، پێشتر کارییان لەسەر کردووە.

میلان شەوی رابردوو 3-1 لە فرۆسینۆنی بردەوە، لەو یارییەی رۆسۆنێری بەدەست پێکانێکی زۆرەوە دەیناڵاند. یەکێک لە گۆڵەکان پولیسیچ بە پاسی گۆڵپارێزەکەیان تۆماری کرد، هێرشبەرە ئەمریکییەکە بۆ دازن وتی

گۆڵێکی جوان بوو، هەرچەندە جوانترین گۆڵی من نەبوو لەگەڵ یانەکە. خۆشحاڵم یارمەتی یانەکەم دا بۆ بردنەوە. لە مەشقەکاندا زۆر کارمان لەسەر پاسەکانی ماینان دەکرد چونکە دەمانزانی توانای ئەوە هەیە کە تۆپە درێژەکانی بە جوانی بگەیەنێت. پاسەکەی نموونەیی بوو، رێک بۆ سەر قاچم بوو.

هیچ گۆڵپارێزێک پێشتر نەیتوانیووە سێ وەرزی دوای یەک گۆڵ دروست بکات. میلانیش بەو بردنەوەیە پلەی سێهەمی مسۆگەرە ئەگەر ناپۆلی براوە بێت بەرامبەر ئینتەر یاخود نا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button