ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێمباپێ: بۆ بردنەوە دەچینە ئەڵمانیا

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات دڵتەنگ بوو بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یارییەكە بۆ كەناڵی RMCsport ئێمباپێ ووتی:

ئەنجامێکی نائومێدکەرە، قبوڵ ناکرێت کە لە یارییەکی چامپیۆنزلیگدا ئەوەندە هەل بەفیڕۆ بدەیت.

هەروەها ووتیشی:

بابەتەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پلان و شێوازی یاریکردنەوە نییە، بەڵکو دەبێت ئێمەی یاریزانان زۆر کار بکەین بۆ ئەوەی لە بەردەم گۆڵدا یەکلاکەرەوەتر و توندتر و وریاتر بین.

ئەستێرە فەڕەنسیەكە ووتیشی:

نیوکاسڵ یونایتد هیچی نەکرد، ئێمە لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکەمان کۆنترۆڵکردبوو، بەڵام پێویست بوو یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆمان كۆتایی پێبهێنێن و یەکلایی بکەینەوە.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی بۆرووسیا دۆرتمۆند ووتی:

دەبێت كەسایەتییەكی بەهێز نیشان بدەین و بەرگەی فشارەكان بگرین، بۆ بردنەوە دەچینە ئەڵمانیا، ئامانجیشمان روونە ئەوەیە بە یەكەمی كۆمەڵەكە بگەینە قۆناخی داهاتوو.

دۆرتمۆند بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی مەرگی گرتووە و پاریس سان جێرمانیش بە حەوت خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button