ئینگلتەراگرنگترین

ئارنۆڵد گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ ئەدیداس واژۆ دەکات

لاپچینی پرێدیەیتەر لەپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی لیڤەرپوول گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس واژۆ کرد.

بەم گرێبەستە ئارنۆڵد دەبێتە یەکێک لە پڕ داهاترین یاریزانانی ئەوروپا، لەڕووی گرێبەستی بازرگانییەوە.

ئارنۆڵد لە ساڵی 2017 گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئەندەر ئارمۆر، تایبەت بە کەلوپەلی وەرزشی واژۆ کردبوو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئاڕاستەی گۆڕی و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا واژۆ کرد.

ئارنۆڵد دەبێتە دەموچاوی لاپچینی پرێدەیتەر – Predator و دەچێتە پاڵ ئەستێرەکانی وەک جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید و پێدری، ئەستێرەی بارسێلۆنا.

ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ئێرلینگ هالاند لە یاری لووتکەی پرێمەرلیگ، ئیتیحاد

لە یاری رابردووی لیڤەرپوول بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ئارنۆڵد لاپچینەکانی لەپێ کرد و سەرنجی هەموووانی راکێشا، کاتێک 10 خولەک بەر لە کۆتایی، گۆڵێکی کرد.

ئارنۆڵد نزیکە لە بەشداریکردن لە 300-مین یاری لەگەڵ لیڤەرپوول و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی یۆرگن کڵۆپ و تەنانەت بووەتە جێگری کاپتنی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button