ئیسپانیا

پێش یارییەکەیان بەرامبەر پۆرتۆ، بارسێلۆنا چەند هۆشدارییەکی بڵاو کردەوە

بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆیەکی پار ساڵ

یاریگا –

وا دیارە ئەم جارە، جیاواز لە وەرزی رابردوو، یانەی بارسێلۆنا باشتر هەڵسەنگاندنی کردووە بۆ لەخۆگرتنی هاندەرانی یانەی میوان، هەر بۆیە زووتر کەوتە خۆی و چەند ڕێنمایی و ڕێکارێکی پێشوەختەی بڵاو کردەوە بەر لە یارییە گرنگەکەی سبەی شەویان بەرامبەر پۆرتۆ.

ساڵی پار یاریگای کامپ نو دیمەنێکی بێ پێشینەی بەخۆوە بینی کاتێک هاندەرانی ئینتراخت فرانکفۆرت لە دەرەوە و ناوەوە سەراپا لە خاوەن ماڵیان داگیر کردبوو بە ئامادەبوونی زیاتر له 30 هەزار کەس لە سەر کورسیەکانی کامپ نو، کە زۆرینەیان تکتی یارییەکەیان لە هاندەرانی بلاوگرانا کڕیبوو.

بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو سیناریۆیە، بارسێلۆنا ڕێکاری توندی ئەمنی و کۆنترۆڵی تکتی گرتووەتە بەر و، لە پێگەی فەرمی یانەکە بڵاوی کردووەتەوە. بەتایبەت بۆ ئەو هاندەرانەی پۆرتۆیە کە تکتیان نەکڕیوە و، داوایان لێ دەکات نەچن بۆ لای یاریگای لویس کۆمپانیس ئۆڵۆمپی، چونکە لەوێ هیچ تکتێک بەردەست نیە.

هەروەها ئەوەشی پێشوەختەرا ڕاگەیاندووە کە تەنها ئەو هاندەرانەی پۆرتۆ دەهێڵرێن بچنە ژوورەوە بۆی یارییەکە، کە لە لایەن یانەکەی خۆیانەوە تکتیان دەست خستووە.

ڕۆژنامەی دیارۆ سپۆرتی ئیسپانیش بڵاوی کردووەتەوە کە بەو هۆیەوە، چاوەروان دەکرێت جیا لەو نزیک سێ هەزار هاندەرەی پۆرتۆ کە تکتیان هەیە، سێ هەزاری دیکە بەبێ تکت گەشتی بارسێلۆنا بکەن.

جێی باسە، یاریەکە بۆ بارسا و میوانەکەیشی گرنگیەکی گەورەی هەیە بەوەی هەردوولا خاوەنی نۆ خاڵن و شاختاریش بە شەش خاڵ ئەرکیانی هێندەیتر قورستر کردووە و پێش یاریەکەی ئەوان لە ئەرکێکی ئاساندا میوانداریی ئانتویرپی بەلجیکی دەکات بۆ گەیشتن بە نۆ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button