راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

جیاواز لە یانەکانی جیهان، چوارقوڕنە ناوی کەسایەتییەکی لەسەر درێسەکەی کردووەتە سپۆنسەری یانەکە

لەجیاتی لۆگۆی کۆمپانیاکان ناوی (بەختیار رۆستەم)ـیان لەسەر درێسەکەیان نووسیوە

Yariga App

یانەی چوارقوڕنە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان جیاواز لە هەموو یانەکانی جیهان، لەجیاتی ئەوەی لۆگۆی کۆمپانیایەک وەکو سپۆنسەر لەسەر درێسەکەی دابنێت، ناوی بەختیار رۆستەم لەسەر درێسەکەی دەبینرێت، یەکەمجارە ناوی کەسایەتییەک سپۆنسەری یانەیەک بێت.

لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، یانەی چوارقوڕنە لەسەر درێسەکەی نووسیوە (BAXTYAR ROSTAM)، ئەمەش ناوی هیچ کۆمپانیایەک نییە، بەڵكو ناوی سەرمایەدارێکی چوارقوڕنەیە کە هەمیشە پاڵپشتی دارایی یانەکە دەکات و بووەتە هۆکارێکی گەورە لە پشتەوەی سەرکەوتنەکانی یانەکەی راپەڕین.

بەختیار رۆستەم لەبارەی پشتگیرییەکانی بۆ یانەی چوارقوڕنە لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دەڵێت :’من پێشتر کاتێک لێرە لە چواقوڕنە یاریزان بووم کەس نەبوو هاوکاریمان یان پشتگیریمان بکات، بۆیە من نامەوێت گەنجان و وەرزشکارانی ئەم شارە هەمان دۆخی جارانی منیان هەبێت و بێ ئومێد بن، ئەوان من شک دەبەن، بۆیە هەرچیم پێبکرێت بۆیان دەکەم’.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، تەنیا بۆ ئەم وەرزە بەختیار رۆستەم نزیکەی 150 ملیۆن دیناری بە دەستەی کارگێڕی یانەی چواقوڕنە داوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ بکەن و یاریزانی باشتر بۆ یانەکە بگوازنەوە، سپۆنسەرەکەی یانەکەی راپەڕین لەمبارەیەوە دەڵێت :’من هەرچیم لەدەست بێت و یانەکە پێویستی بە هەر یاریزانێک بێت ئامادەم بۆی بگوازمەوە، تەنانەت ئامادەم گورچیلەکانی خۆشم لەپێناوی ئەم یانەیە بفرۆشم’.

بەختیار رۆستەم لەبارەی دانانی ناوی ئەو لەسەر درێسی چواقوڕنە وەکو سپۆنسەری یانەکە دەڵێت :’بەبێ ئاگاداری من ناوی منیان لەسەر درێسی یانەکە داناوە، من کاتێک بینیم زۆر پێی دڵگران بووم، بەڵام ئەوان ئەمەیان بۆ من کردە سوپڕایز’.

یانەی چوارقوڕنە ساڵی 2000 دامەزراوە، وەرزی 2021/2022 بۆیەکەمجار بۆ ریزی یانە نایابەکانی کوردستان سەرکەوت، ئەم وەرزە دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/420588060468979

بابەتی زیاتر

Back to top button