ئاسیاعێراقگرنگترین

یانەیەکی ئێرانی و عێراقی یاری مان و نەمان دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی سێپاهانی ئێرانی، لە دۆخێکدا میوانداری یانەی قوەجەویەی عێراقی دەکات، کە ئەنجامی ئەم یارییە بە ئەگەرێکی زۆرەوە تیپی دووەم دیاری دەکات کە لە کۆمەڵەکەدا سەردەکەوێت.

دۆخی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەجۆرێکە کە ئێستا سێپاهان و قوە جەویە لە چوارچێوەی هەفتەی پێنجەمی رکابەرییەکانی یانە پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، لەکاتێکدا هەردووکیان 7 خاڵیان هەیە.

قوەجەوییە و سێپاهان بە ئەنجامی 2-2 پاڵەوانێتیەکەیان دەستپێکرد، دواتر سێپاهان خۆی بۆ یارییەکی نزیک لە ئیتیحاد ئامادە کرد، قوەجەویەش بەرامبەر ئەجمەک لە ئوزبەکستان سەرکەوەتنی بەدەست هێنا.

یاری نێوان یانەکانی ئێران و عێراق بە یەکێک لە یارییە کلاسیکەکانی کیشوەرەکە دادەنرێت و ئێستا جارێکی دیکە دۆخەکە بە جۆرێک بووە کە ئەم هەستیارییە گەیشتووەتە لوتکە.

لە هەفتەی سێیەم و چوارەمدا سێپاهان توانی لە دوو یاری 6 خاڵ لە ئەجمەک بەدەستبهێنێت، لە لایەکی دیکەشەوە قوەجەویە شکستێکی لە سعودیە و سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەری لە کوردستان بەرامبەر ئیتیحاد ئەزموون کرد، لەگەڵ سەرکەوتن بەرامبەر ئەم تیپە، ژیانی راهێنەرایەتی نونۆ سانتۆی پۆرتوگالی کۆتایی هات.

لە هەفتەی پێنجەم دۆخەکە بەجۆرێکە کە قوەجەویە و سێپاهان 7 خاڵ و ئیتیحاد 9 خاڵی هەیە، بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی رووبەڕووبوونەوەی نوێنەری سعودیە و ئەجمەک، براوەی یاریی نێوان قوەجەویە و سێپاهان لە یاریگای ئازادی یەکێکە لە پاڵێوراوانی دووەم باشترین تیپ کە دەگاتە قۆناخی 16.

کەواتە، لەم یارییەدا یاریزانانی سێپاهان و قووەجەویە بە هەموو هێزی خۆیانەوە یاری دەکەن و هەموو هەوڵێکیان دەدەن بۆ بردنەوە و زاڵبوون بەسەر رکابەرەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button