شۆکێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا، تێرشتیگن ئامادە نییە
یاریگا –
مارک ئەندرێ تێرشتیگن، ئەمڕۆ بەشداری مەشقەکانی بارسێلۆنای نەکرد، بەجۆرێک ئەگەری ئامادەنەبوونی بەرامبەر پۆرتۆ پشتڕاست کردەوە.
مەشقەکانی ئەمڕۆی بارسێلۆنا لە کاتژمێر 13:00 دەستیپێکرد و گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە لە مەشقەکان نەبینرا. بەپێی راپۆرتی سپۆرت و مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، تێرشتیگن لەگەڵ هاوڕێکانی دیکەی نەچووەتە ناو یاریگا و لە هۆڵەکەدا ماوەتەوە. باس لەوە کرابوو کە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە و بەشداری مەشق و راهێنانەکان دەکات، بەڵام ئە رووی نەدا.
The team is training without Ter Stegen. 🚨🚨❌pic.twitter.com/nWaaKw3878
— Barça Xtra (@XtraBarcaa) November 27, 2023
موندۆ نووسیویەتی، لە چارەکی یەکەمی مەشقەکاندا، کە بە ئامادەبوونی پەیامنێران و فۆتۆگرافەران بەڕێوە چوو، هیچ هەواڵێک لەسەر گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە نەبوو، ماوەتەوە بزانین چاڤی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا چی لەبارەیەوە دەڵێت . ئەگەر تێرشتێگن نەگەڕێتەوە، سبەی ئیگناسی پێنا دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.
لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا سێرجی رۆبێرتۆ دوای چەند هەفتەیەک لە پێکان گەڕایەوە و بە بێ کێشە بەشداری مەشقەکانی کرد.