ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ؛ ئەستێرەی داهاتووی ریال مەدرید بۆکس لە یاریزانێک دەدات

ئەستێرە بەرازیلییەکە تووڕە بوو

یاریگا –

ئێندریک، ئەستێرەی داهاتووی ریال مەدرید لە یارییەکی خولی بەرازیلیدا، بۆکس لە یاریزانێک دەدات.

ئەستێرەی لاوی 17 ساڵان لە هاوینی داهاتوودا بەبڕی 66 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، بەڵام ئێستا یاری بۆ پالمێراس دەکات.

ئێندریک یەکێکە لە بەهرەمەندە سەرنجڕاکێشەکانی تۆپی پێی بەرازیل سەرەڕای ئەوەی نەبووەتە 18 ساڵ و پێشبینی داهاتووێکی گەورەی لەگەڵ مەدرید بۆ دەکرێت.

لە یارییەکی نێوان پالمێراس بەرامبەر فۆرتازێلا، ئێندریک دوای بەرکەوتنی بە یاریزانێک، بۆکسێکی لێدەدات و دەبێتە گرژییان.

ئێندریک لە کۆی 47 یاریدا لەگەڵ پالمێراس 14 گۆڵی کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلی ژێر 17 ساڵان پێنج گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button