ئه‌مریکاگرنگترین

دی ماریا لە دوای كۆپا ئەمریكای 2024 واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت

هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی تانگۆ

یاریگا –

ئەنخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفێكای پۆرتوگالی لە دوای یارییەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت.

وا بڕیارە لە هاوینی داهاتوودا یارییەكانی كۆپا ئەمریكا بە بەشداری 16 هەڵبژاردە بەڕێوە بچێت.

دی ماریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

ئەوە دوایین یاری پاڵاوتنەكان بوو بۆ من، ناتوانم بە وشە دەریبڕم كە رۆحم چەند گەرم بووە لەم دواییانەدا، چێژ لە هەر چركەیەكی سۆز و خۆشەویستی هاوڕێكانم لە تیمەكەم وەردەگرم، بەبێ ئەوان ئەم چیرۆكە هەمان هەستی نەدەبوو.

بەداخەوە ناتوانین واز لەو رووداوانە بێنین کە لە یاریگاکەدا روویاندا، کەس شایەنی ئەو مامەڵە خراپە نییە، لێدان لەو خێزان و منداڵە ترساوانەی یاریگا کە دەبوو تەنیا بە سەیرکردن و چێژوەرگرن لە یارییەكە.

بەهیوای ئەوەی ئەم جۆرە شتانە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە. ئێمە وەک یاریزان هەمیشە بەبێ هیچ گومانێك بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین.

كۆپا ئەمریكا كۆتا پاڵەوانیەتی دەبێت كە تێیدا درێسی تانگۆ بپۆشم، بەو هەموو ئازارەی لە رۆحمدا هەیە و هەستکردن بە گرێیەك لە قوڕگمدا ماڵئاوایی لە جوانترین شت دەکەم کە لە ژیانی وەرزشیمدا بەسەرم هاتووە.

سوپاس بۆ هاندەران، سوپاس بۆ خێزانەكەم، سوپاس بۆ هاوڕێكانم، ئێمە بەردەوام دەبین لە نووسینەوەی مێژوو، ئەوەش بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.

دی ماریا لەگەڵ تانگۆ 136 یاری كردووە و 29 گۆڵی كردووە و 29 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button