ئەرشیڤ

ئاردا توران مایەپووچ بوو

Yariga App

یاریگا –

ئاردا توران، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا و یانەی بارسیلۆنا، دوای ئەوەی لە کردەیەکی ساختەکارییەکدا 13 ملیۆن یۆرۆی لەدەستدا، بە مایەپووچ راگەیەندرا.

ئاردا توران ساڵی رابردوو لە هەمان ئەو یانەیەی بە جیهانی ناسی ماڵئاوایی لە ژیانی پیشەگەری تۆپی پێی کرد. بەڵام ئەو کە لە تۆپی پێی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا ناسراوە، بە یەکێک لە هەستیارترین ساتەکانی ژیانیدا تێدەپەڕێت.

بە پیی راپۆرتی میدیاکانی تورکییە، ئاردا توران بووەتە قوربانی کاری ساختەکاری لەڕێگەی وەبەرهێنانێکەوە لە دامەزراوەیەکی بانکی لە تورکیا و 13 ملیۆن یۆرۆی لەوڕێگەیەوە لەدەستداوە. هەموو ئەمانە بەهۆی ئامۆژگارییەکانی خانمێک، گوایە بەڕێوەبەرێکی پێشووی بانکی ناسراو بووە بە ناوی سێچیلیل ئێرزان روویانداوە.

دۆسیەی ئاردا توران تەنها دۆسیەکەی نییە و یاریزانانی دیکەی وەک فێرناندۆ موسلێرا، ئێمری چولاک، ئێمرێ بێلوزئۆغڵو و سەلجوک لەم بابەتە تێوە گڵاون.

دادگایی کردنی ئاردا توران و سێچیل ئێرزان

توران لەم بارەیەوە گوتی:

“منی هەڵخەڵەتاند و پێی گوتم هەرکەسێک وەبەرهێنان لەم سندوقەدا بکات قازانج دەکات. زیاتر لە 13 ملیۆنم پێیدا. ئەو هەموو پارەیەی بە ماندووبوونی چەندین ساڵە بەدەستم هێنابوو، لەناکاو نەما.

لە بەرگریکردنەکەیدا، ئێرزان ئاماژەی بەوەدا کە لێدوانەکانی ئاردا و ئەو یاریزانانەی دیکەی تۆپی پێ کە باسکراون درۆیە، جەختیشی لەوە کردەوە:

“بەڕاستی بێزارکەرە کە ئەم کەسانە خۆیان چاوچنۆک بوون و بەدوای تاوانبارێکەدا دەگەڕێن”.

بەپێی دەرکردنی بڕیارێکی کاتی دادگا، ئێرزان تا دانیشتنێکیتری دادگا دەستبەسەر دەکرێت.

Back to top button