تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی ماستەرزی کۆتایی وەرز

یاریگا

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی بە بردنەوەی کە یانیک سینەر تێنسزانی ئیتاڵی، ناسناوی ماستەرزی کۆتایی وەرزی بەدەستهێنا.

پۆڵینی یەکەمی تێنسزانانی جیهان، دوای بردنەوەی لە کارلۆس ئالکاراز، گەیشتە یاریی کۆتایی ماستەرزی کۆتایی وەرز لە شاری تۆرین.

جۆکۆ لە فاینەڵی پاڵەوانتیەکە رووبەڕووی یانیک سینەر تێنسزانی ئیتاڵی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە.

سەرەتا باشترین تێنسزانی جیهانی سێتی یەکەمی بە ئەنجامی 3.6 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە، پاشان جۆکۆ سێتی دووەمیشی بە هەمان ئەنجام لە رکابەرەکەی بردەوە و بووە پاڵەوان.

جۆکۆڤیچ بووە بە تەمەنترین تێنسزانی ناسناوی کۆتایی وەرز بەدەست بێنێت و ریکۆردەکەی پێشووی خۆی لە ساڵی 2022 شکاند.

تێنسزانە سڕبیەکە هەروەها بۆ جاری حەوتەم ناسناوی ماستەرزی کۆتایی وەرزی بەدەستهێنا و پێش رۆجێر فێدرەر تێنسزانی سویسڕی کەوتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button