ئه‌مریکائیتاڵیاگرنگترین

کڤاراتسخێلیا هەڵوێستێکی مێسی لە رێوڕەسمی دابەشکردنی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات

چیرۆکی یەکەم دیداری خۆی لەگەڵ مێسی دەگێڕێتەوە

کڤاراتسخێلیا چیرۆکی نێوان خۆی و مێسی لە کاتی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دەگێڕێتەوە و هەڵوێستێکی لیۆ ئاشکرا دەکات.

خڤیچیا کڤاراتسخێلیا، یاریزانی هەڵبژاردەی جۆرجیا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە لێدوانێکیدا چیرۆکی یەکەم دیداری مێسی دەگێڕێتەوە و دەڵێت:’هەرگیز دیدارم لەگەڵ مێسی لە رێوڕەسمی باڵۆن دۆر لەیاد ناکەم، لەوانەیە بڕوا نەکەن ئەگەر چیرۆکەکەتان بۆ بگێڕمەوە، دوای ئەم هەڵوێستەی لیۆ بە تەواوەتی تێڕوانینم بە تەواوەتی بەرامبەر مێسی گۆڕا’.

کڤارا چیرۆکی دیدارەکەی لەگەڵ لیۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت:’لەکاتی یەکێک لە پشووەکانی رێوڕەسمەکە دانیشتبووین، مێسی لە لای راستمەوە دەڕۆیشت، لەناکاو وەستا، نەمزانی بۆچی وەستا و بەنیازە چی بکات، پێشتر سەرپەرشتیارانی رێوڕەسمەکە پێیان گوتبووین لە کاتی پشووەکان لە شوێنی خۆمان هەڵنەستین، لەناکاو لیۆ بەرەو رووم هات و دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی تەوقەم لەگەڵ بکات، منیش تاسا بووم، خێرا دەستم برد و تەوقەم لەگەڵی کرد، دوای ئەوەی بەخێرهاتنی کردم، لیۆ گەڕایەوە کورسییەکەی خۆی’.

ئەستێرەکەی ناپۆلی دەڵێت:’کارێکی زۆر شێتانەیە، یاریزانێکی وەکو مێسی بوەستێت لەپێناوی ئەوەی تەوقەت لەگەڵدا بکات، هیچ یاریزانێک نادۆزینەوە وەکو مێسی باشترینی مێژووی تۆپی پێ بێت، بەڵام جگە لەوە لیۆ کەسێکی باشیشە، من زۆر رێزی دەگرم و پێزانینم بۆی هەیە’.

رۆژی 30ـی مانگی رابردوو مێسی بۆ جاری هەشتەمین لە مێژوودا خەڵاتی باڵؤن دۆری بەدەستهێنا، کە رێوڕەسمەکە لە پاریس بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button