فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ بێدەنگی شکاند و باشترین یاریزانی مێژوو ئاشکرا دەکات

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، لە نیگای خۆیەوە باشترین یاریزانی مێژووی ناساند.

دوو هەفتە لەمەوبەر لە پاریس، مێسی بۆ جاری هەشتەم بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی 2022 پێشکەشی کرد خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا. ئەستێره تەمەن 24 ساڵەکە، که له ساڵی 2018 نازناوی جامی جیهانی به دەستهێناوه ، پێی وایه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانه له مێژوودا و به شایستەیەوه خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەست هێناوە.

کیلیان ئێمباپێ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی:

وەک پێشتر باسم کردووە لە هیچ شتێک دڵگران نیم، هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ریزبەندی باڵۆن دۆردا نییە، مێسی شایەنی ئەو خەڵاتە بوو. کاتێک مێسی جامی جیهانی بردەوە، پێویستە خەڵاتی باڵۆن دۆریش بەدەستبهێنێت. گەر ئەو باشترین یاریزانی مێژوو نەبێت، بێگومان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو.

ئێمباپێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

من و ئێرلینگ هاڵاندیش وەرزێکی زۆر باشمان بەڕێ کرد، بەڵام بردنەوەی مۆندیال بەهای زیاتری هەیە، شەوی 18ی کانوونی دووەم، من لەوە تێگەیشت، کە مۆندیال و باڵؤن دۆرم بەیەکەوە لەدەست دا. لیۆ بەڕاستی شایەنی ئەم خەڵاتە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button