سعوودیەگرنگترین

ئارامکۆی سعودی دەبێتە گەورەترین سپۆنسەری فیفا

هاوکێشەی وەرزشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئارامکۆ، کۆمپانیای زەبەلاحی سعودی بواری نەوت، نزیکە ببێتە سپۆنسەری سەرەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’.

سعودیە نزیکە لە بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، چونکە دەرگای پێشکەشکردنی داوای میوانداری پاڵەوانیەتییەکە تەواوبووە و سعودیە تاکە بەربژێرە.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئارامکۆ و فیفا گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە و رەنگە بڕی ساڵانەی گرێبەستی سپۆنسەرییەکە بگاتە 100 ملیۆن دۆلار. ئەمەش دەبێتە گەورەترین گرێبەستی سپۆنسەریکردن لە مێژووی فیفا.

بە گوێرەی گفتوگۆی نێوانیان، ئارامکۆ تاوەکو ساڵی 2034 دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی فیفا و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، وردەکاری گرێبەستەکە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

لە دوو ساڵی رابردوودا، سعودیە سەرنجی تەواوی لەسەر وەرزش داناوە و وەک کەرەستەیەکی گەورە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری بەکاردەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button