فه‌ره‌نسا

فەڕانسا شوێنگرەوەی کاماڤینگا دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

کێپرین تورام، ناوەراستکاری تیپی نیسی فەڕەنسی، وەک جێگرەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا لە کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا راگەیەندرا.

دوای ئەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە کەمپی هەڵبژاردەکەی جێهێشت، کێپرین تورامی یاریزانی یانەی نیس بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرا.

هەڵبژاردەی فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە کاماڤینگا لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێکان بووە و بڕیارە یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە کەمپی مەشقەکانی ریال مەدرید پشکنینی بۆ بکرێت. بەم بۆنەیەوە تورامی تەمەن 22 ساڵ لە مانگی ئازاردا یەکەم یاری خۆی لەگەڵ فەرەنسا ئەنجامدا و هەروەها بەشداری لە یۆرۆی خوار 21 ساڵان کردووە.

فەرەنسا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رۆژئ شەمە بەرامبەر گیبرالتار، دواتر رۆژی سێشەممە 21 ئەم مانگە رووبەڕووی یۆنان دەبێتەوە. هەڵبژاردەی فەرەنسی بە سەرۆکایەتی دیدیێ دیشامپ، پێش ئەم پاڵەوانێتییە سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانێتی ساڵی داهاتوو مسۆگەر کردبوو کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button