فه‌ره‌نسا

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

یاریزانێکیان تووشی پێکان بووە

یاریگا

چەند رۆژێکە خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا، بەهۆی دەست پێکردنەوەی یارییە نیشتیمانیەکان وەستاون و یاریزانەکانیش پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانی وڵاتەکەیانەوە کردووە و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی جۆراوجۆر دەکەن.

هەڵبژاردەی فەرەنسا ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی2024 دەکات، ئەو هەڵبژاردەیە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی گیبرالتال ببێتەوە، بەڵام لە دوایین یەکەی ئامادەکارییەکانی ئەو هەڵبژاردەیە، ئێدرواردۆ کاماڤینگا ناوەڕاستکاری کەڵەشێرەکان تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەکەیان و یانەی ریال مەدرید، بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ ئۆسمان دێمبلی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بوو و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و تاوەکو ئێستاش رادەی پێکانەکەی دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button