یاریگا –
ڤیكتۆر ئۆسیمین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەیجیریا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرایكرد ئۆفەرێكی یانەی هیلالی سعودی رەتكردووەتەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا یانەی هیلالی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمینی دەدا و دواجار هێرشبەرە نەیجیریەكە مانەوەی لە یانەكەی هەڵبژارد.
🇸🇦 Osimhen on Al Hilal bid: “It was crazy… the more I said no, the more they increased their financial proposal again and again!”.
“It was literally like: WOW”.
“It was going to change my life and they never gave up!”.
“But I said: no guys. I’m staying”,
told @obionepodcast. pic.twitter.com/HDiHZ4ziB0— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 13, 2023
لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە ئۆسیمین ووتی: ئۆفەرەكەی هیلال شێتانە بوو، هەر كاتێك دەمووت ئۆفەرە داراییەكان دووبارە و سێبارە زیاتر دەبوون، بەواتایی رستەیی وەك ئەوە بڵێی واو، بڕیار بوو ژیانم بگۆڕێت و هەرگیز وازیان نەهێنا.
ئەستێرە 24 ساڵانەكە ووتیشی: بە وردی بیڵێم، هاوینی رابردوو هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە ناپۆلی جێبێڵم، بەتایبەتی لەگەڵ خواستی ناپۆلی بۆ ئەوەی بمێنمەوە، بەڵام کاتێک ئۆفەرەکەی هیلال هات، بەڕاستی گەورە بوو و ڕەتکردنەوەی قورس بوو، لە کۆتاییدا لەگەڵ سەرۆک قسەم کرد و بڕیارمدا بمێنمەوە.
لە هاوینی ساڵی 2020 ئۆسیمین بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد.