ئیتاڵیا

ئۆزیمن: هەر ئۆفەری سعوودییەکانم رەتکردەوە و ئۆفەری گەورەتر هات!

Yariga App

ڤیکتۆر ئۆزیمن باسی بازاڕی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵ و گرێبەستە شێتانەکانی سعوودییەکان دەکات.

ئەستێرەکەی ناپۆلی ئەوەشی ئاشکراکرد نزیک بووە لەوەی بڕیاری رۆیشتن بدات و بچێتە سعوودییە بەڵام لە کۆتاییدا مانەوەی هەڵبژاردووەی.

ناوبراو ئێستا پێکانی هەیە و دوورە لە یاریگاکان، لە میانەی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ جۆن ئۆبی میکێل لە پۆدکاستی ئۆبی وەن وتی

پارەیەکی زۆر زۆر بوو. رەتکردنەوەی ئاسان نەبوو چونکە ژیانی دەگۆڕیم. تا زیاتر بە عەرەبەکانم دەوت نا، ئەوان پارەکەیان زیاتر دەکرد بەڵام لە کۆتاییدا وتم لە ئەورووپا دەمێنمەوە. لەگەڵ ناپۆلیش قسەم کرد و پێکەوە بڕیاریماندا رەتی بکەینەوە. نەمدەویست خەڵک بڵێن بۆ پارە رۆیشتووە، هەرچەندە تۆپی پێ بۆ پارەیە و لایەنی دیکەشی زۆرە.

ئۆبی میکێل پێشتر یاریزانی چێڵسی بووە و داوای لێکرد دوای ناپۆلی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، ئەویش وتی

من یانەیەکی دڵخوازم نیە لە پریمەرلیگ. یونایتد و چێڵسی هەردووکیان داوایان کردم بەڵام زۆرینەی هاوڕێکانم لەگەڵ چێڵسی بوون.

ئۆزیمن لەم وەرزەدا بەهۆی پێکان تەنها لە هەشت یاری خولی ئیتاڵی بەشداری کردووە و لەو ژمارەیەدا شەش گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button