ئیسپانیاگرنگترین

دەیڤد ئالابا چاودێری یانە کۆنەکەی دەکات

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دەیڤد ئالابا، هێشتا چاودێری یارییەکانی یانەی بایرن میونشن دەکات و یانە کۆنەکەی لەیاد نەکردووە.

ئەلابا دوای 10 وەرز یاریکردن بۆ بایرن میونشن، لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد. بەرگریکارە نەمساییەکە لە لێدوانێکی بۆ پێگەی سپۆرت وەن لەبارەی یانە ئەڵمانییەکە بەمشێوەیە دواوە:

بێگومان هەمیشە بینەری یارییەکانی بایرن میونشن دەبم، لەم وەرزە بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕن، راستە لە جامی ئەڵمانیا دەرکراون، بەڵام لە بۆندسلیگا و چامپیۆنزلیگ دۆخیان زۆر باشە.

هەروەها لە بارەی ئەوەی بایرن یان ریال مەدرید، چانسی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دەڵێت:

ئەوە پەیوەستە بە وردەکاری زۆرەوە، هەردوو یانە توانای بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگیان هەیە، بێگومان ئامانجی ئێمە ئەوەیە لە لوتکەدابین، بەڵام جارێ رێگەیەکی دوورمان لەپێشە.

بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە بە درێسی ریال مەدرید 97 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە، 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی لالیگا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 1 نازناوی جامی شای ئیسپانیا و 1 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیەی لەگەڵ مێرێنگی بەدەستهێناوە.

دەیڤد ئالابا

بابەتی زیاتر

Back to top button