ئاسیاسعوودیەگرنگترین

لێدوانەكانی بێنزێما دوای هاتریكەكەی بەرامبەر ئەبها

Yariga App

یاریگا –

كەریم بێنزێما، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئیتیحادی سعودی توانی هاتریك بەرامبەر ئەبها بكات لە خولی رۆشنی سعودی.

شەوی رابردوو ئیتیحاد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەبهای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی سیانزەی خولی رۆشنی سعودی.

گۆڵەكانی ئیتیحاد لە لایەن ئیگۆر كۆرنادۆ لە خولەكی 54 و كەریم بێنزێما لە خولەكی 38 ، 67 ، 69 تۆمار كران.

لە لێدوانەكانیدا دوای یارییەكە بۆ كەناڵی SSC بێنزێما ووتی: 

لەسەرەتادا ئامانجمان سەرکەوتن و گەڕانەوە بۆ سەرکەوتنەکان بوو، سوپاسی ئیدارە دەکەم بۆ پاڵپشتی لەو هەلومەرجە سەختەی پێیدا تێپەڕین.

بەردەوام بوو ووتی:

دڵخۆشم بە كردنی هاتریك و درووستكردنی گۆڵێك و یارمەتیدانی یانەكەم بۆ بردنەوە.

سەبارەت بە نونۆ سانتۆس راهێنەری پێشووی ئیتیحاد ووتی:

قۆناخی نونۆ سانتۆس بووە بە رابردووە، لەبەردەمماندا پشوویەكی نێودەوڵەتی هەیە، لەو ماوەیەدا كاردەكەین بۆ راستكردنەوەی بارودۆخەكە.

لەكۆتایشدا ووتی:

دەبێت بیر لەوە بكەینەوە لە دوای ئەوە چی دێت، لە ماوەی پشووە نێودەوڵەتیەكاندا و یاری هەڵبژاردەكاندا كاردەكەین بۆ گەڕانەوەی ئیتیحاد بۆ پێگەی ئاسایی خۆی لە ریزبەندیەكەدا.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولی رۆشنی سعودی دێت لە دوای تێپەڕبوونی 13 هەفتەی خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button