ئینگلتەرافەڕەنسا

چیرۆکی گواستنەوەی دیبوچی بەردەوامە

ماتیۆ دیبوچی چاوەڕێی بڕیاری یانەی لێل ـە ئەمەش لە دوای ئەوەی سەرۆکی یانە میشێل سێدۆکس دوایین ئۆفەری یانەی نیوکاسل یونایتدی ڕەت کردەوە.

سکای سپۆڕتس پیی وایە دوێنێ پێنج شەممە ماگپایس ئۆفەرێکی باشتری لە ئۆفەری پێشووتر پێشکەش بە لێل کرد بەڵام سەیدۆکس وەڵامی دانەوە بەوەی نرخی ڕاستەقینەی یاریزان پێشکەش نەکراوە.

دیبوچی نیگەرانە بە ڕەت کردنەوەی گرێبەستەکە و دەیەوێت ئێستا لەگەڵ سەیدۆکس کۆببێتەوە بۆ ئەوەی کێشەکان یەکلایی بکاتەوە،لە لێدوانێکیدا ووتی :

لە ڕاستیدا دوێنێ ڕاهێنەر ئەم هەواڵەی پێ ڕاگەیاندم،لە ئۆفیسی تایبەتی ئەو لەگەڵی دانیشتم و پێی ڕاگەیاندم کەوا سەرۆکی یانە گفتوگۆییەکانی وەستاند و نایەوێت دەست بەرداری من ببێت،بۆیە دواتر پەیوەندیم بە سەرۆکی یانە کرد و نامەیەکم جێهێشت،ئێستا چاوەڕێی ئەوم بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندیم پێوە بکات و ڕوونکردنەوەی زیاتر پێ بدات چونکە تا ئێستا هیچ شتێکی لێ تێنەگەیشتووم،ڕاهێنەر خۆی هیچ ڕێگری لە من نەکردووە چونکە دەزانێت دەمەوێت شتێکی تازە بدۆزمەوە لە کاروانی خۆمدا،میشێل سەیدۆکس پێی ووتوە کە ئۆفەری نیوکاسل کەم بووە و دووبارە من هیچ شتێک تێنەگەیشتم،ڕۆژێک دەڵێن دەست بەرداری من نابن چونکە هێشتا جێگرەوەیان نەدۆزیتەوە و جارێکی تر ئۆفەری نیوکاسل کەمە و ڕۆژێکی تر ڕاهێنەر ڕێگر بووە و ئەمجارەش سەرۆکی یانە،هەست دەکەم کەوا هەموو کەسێک لێرە هەمان قسەی نیە وە من تەنها دەمەوێت شتەکان ڕوون بکرێنەوە بۆ من،بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە یاری بۆ لێل دەکەم و زۆر ئەم یانەیەم خۆش دەوێت وە بەردەوام باشترین ئاستی خۆم لێرە پێشکەش کردووە وە هەرگیز ئاژاوەم نەناوتەوە لێرە و نامەوێت ئێستا کێشەم بۆ دروست ببێت،ئێستا دەرفەتی ئەوەم هەیە لە باشترین خوولی جیهانی یاری بکەم وە لە پێکهاتەی سەرەکیشدا کە ئەمە شتێکە ئەستەمە ڕەت بکرێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close