ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی شاختار

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شاختار دۆنێتسك.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 20:45 بە كاتی كوردستان شاختار دۆنێتسك لە هامبۆرگی ئەڵمانیا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە فرێنكی دی یۆنگ و سێرجی رۆبێرتۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كانسێلۆ، كۆندی ، كریستێنسن ،ئالۆنسۆ

هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، رۆمیۆ ، گاڤی

هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ، فێران

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی هەشتەم دێت و شاختاریش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button