ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

باوکی یۆڤیچ: کوڕەکەم نایەوێت یاری بۆ بارسا بکات

یاریگا-

لوکا یۆڤیچ نایەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات بە گوتەی باوکی یاریزانەکە.

یۆڤیچی گۆڵکاری ئینتراخت فرانکفورت لەم وەرزەدا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، چەند یانەیەکی دیاری ئەورووپاش چاودێری دەکەن لە نێویاندا بارسێلۆنا.

باوكی ناوبراو بۆ بیڵد وتی “لوکا داخوازی زۆری هەیە لە نێویاندا بارسێلۆنا بەڵام نایەوێت لەو یانەیە یاری بکات، ناشزانم وەرزی داهاتوو لێرە دەمێنێتەوە یان نا. ئەو دەیەوێت یاری بۆ یانەیەک بکات لە خولی پاڵەوانەکان و یاریکردنیشی بە بەردەوامی بێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت”.

هێرشبەرە سڕبییەکە بە خواستن لە فرانکفورت یاری دەکات و موڵکی بەنفیکایە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە مافی ئەوەی هەیە بە تەنها ٧ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری بیکڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button