ڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: ئێندریک سەرکردایەتی ریمۆنتادایەکی مێژوویی کرد

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 31ـی خولی بەڕازیلی، پالمێراسی دووەمی ریزبەندی خولەکە میوانداری بۆتافۆگۆی پێشەنگی خولەکەی کرد.

بۆتافۆگۆ هەر لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەستیپێکرد، لە خولەکەکانی 21، 30 و 36 سێ گۆڵی بەدوای یەکیان کرد، گێمی یەکەم بە ئەنجامی 3-0 لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی پێهات.

لە گێمی دووەم پالمێراسی کەوتەوە خۆی، لە خولەکی 49 ئێندریک گۆڵی یەکەمی تیپەکەی کرد، لە خولەکی 84 جارێکی دیکە ئێندریک گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی تیپەکەی کرد.

پێنج خولەک دوای ئەو گۆڵە پالمێراسی لە رێگەی خۆسێ لۆپێز گۆڵی سێیەم و یەکسانی یارییەکەی کرد، هەر بەوەندە نەوەستان، لە خولەکی 99 موریلۆ سێرکێرا گۆڵی چوارەم و بردنەوەی تیپەکەی کرد.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ئێندریکی تەمەن 17 ساڵان سەرکردایەتی ئەو ریمۆنتادا سەرسوڕهێنەری پالمێراسی کرد.

یاریزانە لاوەکە بە بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ گواستراوەتەوە بۆ ریال مەدرید، بەڵام جارێ لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە بەردەوامە لە یاریکردن و لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات.

ڤیدیۆی کورتکراوەی یارییەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button