ئینگلتەرا

ئارتێتا لە تواناکانی هێرشبەرێکی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا

یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا ئەم وەرزە هاوشێوەی وەرزی رابردوو، بە باشی دەستی بە رکابەرییەکان کردووە و چاوەڕیش دەکرێت جارێکی دیکە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ بکاتەوە.

گابریێل خێسوس هێرشبەری بەڕازیلی تۆپ هاوێژەکان سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی پێکان بەشداری چەند یارییەکی یانەکەی نەکرد، ئەو یاریزانە دوای گەڕانەوەی لە پێکان، یاریی بەرامبەر سێڤییا لە چامپیۆنزلیگ دووبارە تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، گۆڵکارەکەی ئارسیناڵ پێکانەکەی ئەمجارەی لە رابردوو قورسترە و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە جێسوس بەهۆی ئەو پێکانەی تاوەکو کۆتایی دوایین مانگی ئەمساڵ لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەم هۆیەوە بەشداری شەش یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button