ئیتاڵیائینگلتەرا

فیفا سزاکەی ساندرۆ تۆنالی خستە بواری جێبەجێکردن

Yariga App

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی سزاکەی ساندرۆ تۆنالی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

تۆنالی هاوینی ئەمساڵ بە 70 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیسی میلانەوە گوێزرایەوە بۆ نیوکاسڵ بەڵام لە نیوەی ئەم مانگەدا دەرکەوت ناوبراو ئەوکاتەی لە میلان بووە ، گرەوی لەسەر ئەنجامی یارییەکان کردووە.
دوای ئەوەی لەلایەن لێکۆڵەڕی یاسایی ئیتاڵیاوە پەڕاوی بۆ کرایەوە بەفەرمی ئەو بابەتە پشتراستکرایەوە و سزای 10 مانگ سڕکردنی بۆ دەرکرا. ئەمڕۆش فیفا رایگەیاند بڕیارەکەی دادگای ئیتاڵیا دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بەفەرمیش فیفا سزاکەی گشتاند بۆ سەرجەم پاڵەوانێتی و چالاکییە وەرزشییەکان.

بەوەش ناوبراو لە یارییەکەی ئەمڕۆ شەممەوە بەرامبەر وۆلڤەرهاپتن دادەبڕێت و سزاکەی دەست پێدەکات.
سەرەتا بەگوێرەی یاساکان ، دەبوو بۆ ماوەی سێ ساڵ سڕبکرێت بەڵام کەمکرایەوە بۆ 10 مانگ بە هۆی ئەوەی تۆنالی خۆی هاوکاربووە لە لێکۆڵینەوەکان دا و هەوڵی خۆدزینەوەی نەداوە.

جگە لە سزای 10 مانگ سڕکردن، هاوکات دەبێت ماوەی هەشت مانگ بە ملکەچیی بچێتە سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون بۆ .قومار و گرەوکردن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button