راهێنەری ئیسپانیا بە گاڵتەجارییەوە وەڵامی رامۆس دەداتەوە
یاریگا –
لویس دیلافونتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گاڵتەجاڕیەوە کاردانەوەی بەرامبەر پەیامەکەی سێرجیۆ ڕامۆس سەبارەت بە خواستی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نیشان دا.
گەڕانەوەی سێرجیۆ رامۆس بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێک بوو لە گەرمترین بابەتەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ساڵی رابردوودا. رامۆس لە شوباتی 2023 وازهێنانی خۆی لە هەڵبژاردەکەی راگەیاند بەڵام دوای یارییەکەی شەوی سێشەممە بەرامبەر ئارسیناڵ وتی کە حەز دەکات بگەڕێتەوە.
لویس دیلافونتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمڕۆ لە سێڤییا بوو وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە کە هەوڵیاندا پرسیاری سەبارەت بە ئەگەری بانگهێشتکردنی رامۆس لێبکەن. کاتێک رووبەڕووی پێداگری پەیامنێران بووەوە، پێی باشتر بوو وەڵامێکی گاڵتەجاڕانە بداتەوە. پرسیار لە دیلافۆنتێ کراوە کە ئایا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس گەشتێکی بۆ سێڤیا کردووە؟
دیلافونتێ لە وەڵامدا گوتی:
هاتووم بۆ ئەوەی چێژ لە شارەکەم سێڤییا وەربگرم. دەتەوێت لەگەڵ رامۆس قسە بکە؟ بەڵێ بەڵێ، هەر ئێستا تەلەفۆنی بۆ دەکەم.”
🤔 ¿Buen día para hablar con @SergioRamos, no?
😅 Luis De La Fuente: “Ahora voy a llamarle”
📺 #Golazo pic.twitter.com/xqa3erab5N
— El Golazo de Gol (@ElGolazoDeGol) October 26, 2023
لەکۆتایی یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ، کاتێک پرسیار لە رامۆس کرا سەبارەت بە هەڵبژاردەی نیشتمانی، پەیامێکی بۆ دیلافونتێ نارد و گوتی:
هەڵبژاردەی نیشتمانی هەمیشە لە دڵمدایە و دەبێت راهێنەر بڕیار لەسەر بانگهێشتکردنم بدات . هێشتا هیوادارم. لە سێڤییا هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی نیشان بدەم کە هێشتا ئامادەم بۆ ئاستەنگە گەورەکان. یاری بە یاری باشتر دەبم و دەگەڕێمەوە بۆ باشترین فۆرم.