ئیسپانیائینگلتەرا

ئەگوێرۆ ئاخ بۆ لەدەستدانی بێڵینگهام هەڵدەکێشێت

یاریگا –

سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەرسیتی، سەبارەت بەوەیکە پێپ گواردیۆلا نەیتوانیوە جۆد بێڵینگام بگوازێتەوە یانەکەی دڵگران بوو.

جود بێلینگهام سەرەڕای ئەوەی مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی بەهێزی پێشکەش کردبوو، لەم هاوینەدا بەبڕی 103 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد.

ئەنجامی چەند مانگێک کێبڕکێی لە نێوان ریال و سیتی بۆ وەرگرتنی بێلینگهام دواجار بە سوودی مەدریدیەکان کۆتایی پێهات. ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرا بوو کە پیپ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر هەوڵی داوە جود رازی بکات پەیوەندی بە سیتی بکات، بەڵام ئەستێرە ئینگلیزەکە تەنها ریالی دەویست و لە یانە مەدریدیەکە تواناکانی سەلماند بە تۆمار کردنی 11 گۆڵ لە 12 یاری فەرمی.

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەفسانەی سیتی سەبارەت بە بێلینگهام بە رۆژنامەی میرەری بەریتانی راگەیاندووە،

شەرمەزارییە پێپ گواردیۆلا نەیتوانی بێلینگهام رازی بکات و بیخاتە پاڵ ئێرلینگ هالاند لە مانچێستەر سیتی. تیپە گەورەکان هەمیشە کێبڕکێ دەکەن بۆ کڕینی یاریزانی گەورە. سیتی توانیویەتی لە چەند بارودۆخێکی گرنگی وەک هالاند پێش رکابەرەکانی بکەوێت، بەڵام هەندێک جار شتەکان بە باشی بەڕێوەناچن. بە شێوەیەکی تایبەتی حەزم دەکرد جود لە سیتی ببینم.

ئەگوێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

جود بێلینگهام لە رێگادایە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی جیهان و تەنانەت لە داهاتوودا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت. خۆگونجاندنە خێراکانی جود لەگەڵ ریال تا ڕادەیەک سەرنجڕاکێش بوو. تەنانەت وەک یاریزانێکی لاو فشارەکانی یاریکردن لە تیپێکی ئاوا گەورەدا کاریگەری نەبووە لەسەری و ئەوەش جێگەی دەستخۆشییە. تەنانەت دەتوانن بینەری تواناکانی بن بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا. ئەگەر بە بەردەوامی ئەم ئاستە بپارێزێت، بێ گومان دەتوانێت لە باشترینەکانی مێژوودا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button