ئیسپانیاگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا راگەیەندرا

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا راگەیەندرا.

کەمێک لەمەوبەر، بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەروار و کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیای راگەیاند کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.

جامی سوپەری ئیسپانیا بە بەشداری پاڵەوانانی خولی ناوخۆیی و جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ خاوەن پلەی دووەمەکان بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەمساڵ بارسێلۆنا وەک پاڵەوانی لایگا، ریال مەدرید وەک پاڵەوامی جامی شا، ئۆساسۆنا وەک خاوەن پلەی دووەمی جامی شا و ئاتلێتیکۆ وەک خاوەن پلەی سێیەمی لالیگا بەشداری جامەکە دەکەن.

لە یاری یەکەم ریال مەدرید لە بەرواری 10/1/2024 رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، بارسێلۆناش رۆژێک دواتر رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

یاری کۆتایی جامەکەش لە بەرواری 14/1/2024 بەڕێوەدەچێت، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر 22:00 بەکاتی کوردستان بەڕێوەذەچن.

هاوکات بارسێلۆنا پاڵەوانی دوایین وەشانی جامەکەیە، وەرزی رابردوو لە یاری کۆتایی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ریال مەدرید بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button