ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ بەدەستهێنانی موسیالا، گواردیۆلا رکابەری کڵۆپ دەکات

ریال مەدریدیش یاریزانەکەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

مانجێستەر سیتی چاودێری دۆخی جەمال موسیالا دەکات، لیڤەرپوولیش دەمێکە سەرسامی یاریزانەکەیە.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی بەوردی چاودێری ئەگەرەکانی گواستنەوەی جەمال موسیالای ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن دەکات.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە، جەمال موسیالا ئامادەنییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نوێبکاتەوە، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2026 لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت. مووچەی هەفتانەشی 83 هەزار پاوەندە.

موسیالا بێزارە لەوەی، کە لەلایەن تۆماس توخێلی راهێنەری یانەکە، بەشێوەیەکی بەردەوام وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت، سەرەڕای ئەوەی هەمیشە لە ئاستێکی بەرزدایە.

جەمال موسیالا لەگەڵ بایرن

مانچێستەر سیتی دەیەوێت دۆخەکە بقۆزێتەوە و موسیالا بەرەو پرێمەرلیگ بگوازێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لیڤەرپوولی رکابەری سەرسەختیشی ماوەیەکی زۆرە بە یاریزانەکە سەرسامە، کڵۆپ چاوەی لەوەیە تواناکانی لاوە ئەڵمانییەکە بەدەستبهێنێت.

بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکە، مانچێستەر سیتی بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت، دەیەوێت لە مێرکتۆی هاوینەی داهاتوو هێڵی پێشيوەی تیپەکەی تۆکمە بکات، جیا لە موسیالا، ئێبێرێجی ئێزێی ئینگلیزی و یاریزانی کریستاڵ پاڵاس، یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی بلوو موون.

بەڵام ئەوەی دۆخەکە بۆ سیتیزن و رێدز ئاڵۆز دەکات ریال مەدریدی ئیسپانییە، چوونکە بەپێی رۆژنامەی مارکا، مێڕێنگیش هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی جەمال لەگەڵ بایرندا دەکات، دەیەوێت جارێکی دیکە جەمال و بێڵینگهام لە تیپێکدا کۆبکاتەوە.

ئێبێرێجی ئێزێی ئینگلیزی و یاریزانی کریستاڵ پاڵاس

موسیالا بە یەکێک لە باشترین یاریزانە لاوەکانی ئێستا هەژماردەکرێت، بەدرێسی بایرن لە 133 یاریدا 32 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێناوە.

جەمال موسیالا

بابەتی زیاتر

Back to top button