ئینگلتەرا

بێن وایت: دەمێنمەوە تاوەکوو یانەکەم دەبێتە پاڵەوان

یاریگا –

بێن وایت، بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ دەیەوێت تا ئەو کاتەی توانای یاریکردنی هەیە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

وایت لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ کۆتایی پێدێت، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە گرێبەستێکی نوێ لە یانەیەکەی واژۆ بکات.

بەشێک لە میدیاکانی ئینگلتەرا مانگی رابردوو بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسناڵ پلانیان هەیە بەم زووانە دەست بە دانوستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەم یاریزانە بکەن و بە جۆرێک لە جۆرەکان پاداشتی ئاستە بەرزەکەی بدەنەوە. ئەم بڕیارە بۆ ئەم بەرگریکارە زۆر دڵخۆشکەر بوو و دڵخۆش بوو لەوەیکە یانەکەی سەرنجی هەوڵەکانی ئەویان داوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت، وایت گوتی:

بێگومان حەز دەکەم تا دەتوانم لە ئارسناڵ بمێنمەوە، حەز دەکەم لە بەرزترین ئاستدا یاری بکەم و ئەم تیپە بگەڕێنمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایەنیەتی.

هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە کەسانیک لە یانەکە منیان دەوێت. هێشتا گرێبەستەکەم چەند ساڵێکی ماوە، بەڵام تەنانەت باسکردن لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لە ئارسناڵ هەستێکی نایابم پێدەبەخشێت.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە لە ساڵی 2021 لە یانەی برایتۆنەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کردووە و تا ئێستا 95 یاری بۆ ئەم یانەیە ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button