ئیسپانیایاریگا

بەپەلە: دیگۆ کۆستا سزا درا و ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هات

یاریگانێت- بەهۆی ئەو قسانەی بە ناوبژیوانی یاری نێوان بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدریدی کردبووی، دیگۆ کۆستای هێرشبەری ئەتڵەتی سزایەکی قورس درا.

سزاکە، ئەم وەرزەی بە کۆتا هێنا بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە و 8 یاری سڕ کرا، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاپۆرتی ناوبژیوانەکەیان تاوتوێ کردبوو.

کۆستا لە خولەکی 28 بە کارتی سووری ڕاستەوخۆ کرایە دەرەوە، کە بە گوێرەی گوتەکانی ناوبژیوانی یارییەکە، سووکایەتی و جنێوی بە دایکی دابوو. وەک لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، 4 یاری ڕاگیران بەهۆی جنێوەکانی و، 4 یاری تریش بەهۆی ئەوەی باسکی ناوبژیوانەکەی ڕاكێشتبوو.

ڕۆخی بلانکۆس لەو یارییە دووچاری شکست هاتن لەنێو کامپ نو، بە دوو گۆڵی لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی. ئێستا بە 11 لەدوای بارسای پێشەنگەوەن.

Back to top button