ئیتاڵیاگرنگترین

وێنەی ئالێگری لە کاتی گرەو کردن بڵاوکرایەوە

یاریگا

دوای نیکۆلۆ فاگیۆلی  ناوێکی دیکەی لە یانەی یوڤێنتوس لە دۆسیەی گرەوکردنی بە ئەنجامی یارییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی ئاشکرا دەکرێت.

 فابریزیۆ کۆرۆنا ئەو رۆژنامەنوسە ئیتاڵیایەی ناوی چەند یاریزانێکی کە گرەویان لەسەر ئەنجامی یارییەکان کردووە بڵاوکردووەتەوە، وێنەیەکی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکەی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ئەو راهێنەرە لە گازینۆیەک بووە و گرەو دەکات. 

کۆرۆنا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم وێنانە لە مۆنتی کارلۆ لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا تۆمارکراون. بە وتەی شایەتحاڵێک، ڕاهێنەری یوڤی قازانجێکی زۆری بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی گرەو لەسەر بڕە پارەیەکی زۆر لە گازینۆیەکدا کردووە. هەروەها هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئالێگری سێ هەزار یۆرۆی داوە بە یەکێک لە هاوڕێکانی و داوای لێکردووە گرەو لەسەر ئەنجامی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بکات.

دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە سەبارەت بە یاریزانانی وەک فاگیۆلی و تۆنالی و ستیفان شەعراوی، کاردانەوەی توندی بەدواخۆیدا و سکاڵا لەسەر کۆرۆنا تۆمار کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button