یاریگا –
دوای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لیژنەیەک سەردانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سلێمانی کرد، لیژنەکە ڕێپێدانی بە سێ یانەدا بەشداری پڕۆلیگی عێڕاقی بکەن.
لیژنەی ڕێپێدان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بە فەرمی ڕێگای بە هەرسێ یانەی هەولێر و دهۆک و زاخۆ دا کە بەشداری لە وەرزی نوێی خولی پڕۆلیگی عێڕاق بکەن دوای ئەوەی هەر سێ یانە تەواوی ئامادەکارییەکانیان و مەرجەکانیان جێ بەجێ کردووە و ئێستا هەرسێ یاریگا بێ گرفتن و بە فەرمی یارییەکانی خۆیان لە یاریگای خۆیان ئەنجامدەدرێت.
هەرچی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیە لە دوو ڕۆژی داهاتوو کارەکانی یاریگای سلێمانی و کەموکوڕیەکانی تەواو دەکەن کە پێشووتر لیژنەکە ئاگاداری کردوونەتەوە لێی، ئەوانیش بە فەرمی مافی یاریکردن لە یاریگای مەلعەبەکە بە دەست دەهێنن دوای تەواو کردنی کارەکانیان.