عێراقکوردستان

یاریزانانی یانەی هەولێر بایکۆتی مەشقەکانیان کرد

Yariga App

تەنها 11 ڕۆژ ماوە بۆ دەسپێکی خولی پڕۆلیگی عێڕاق، ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی هەولێر بایکۆتیان ڕاگەیاند.

دوای ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی پڕۆلیگی عێڕاقی، یانەی هەولێر کۆتایی هەفتەی ڕابردوو گەیشتەوە شاری هەولێر، بڕیاربوو لەگەڵ گەیشتنەوەیان یاریزانەکان مووچە و ئەو بڕە پێشەکیە وەربگرن کە لەگەڵ یانەکە ڕێککەوتوون، بەڵام تا ئێستا هیچ مووچەیەک و پێشەکی گرێبەستەکانیان لە یانەکە وەرنەگرتووە و بۆیە ئەمڕۆ بڕیاری بایکۆت کردنیاندا لە مەشق کردن، سەرچاوەیەک لە نێو یانەی هەولێر بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند ئەوان لە کەمپە مەشقیەکەی تورکیا بۆ هەر یاریزانێک بڕی 500 دۆلاریان بە سەر یاریزانەکان دابەش کرد کە وەک هاوکاریەک بوو، مووچەی مانگێکی ساڵی ڕابردووی هەندێک یاریزان ماوە وەرنەگیراوە، جگە لەوەش بۆ وەرزی ئەمساڵ تا ئێستا هیچ مووچەیەک و پێشەکی گرێبەستەکان وەرنەگیراون، یاریزانی پیشەگەر هەبووە شەوو ڕۆژێک لە شوێنی مانەوەی بەبێ کارەبا بووە بە هۆی پێنەدانی پارەی خزمەتگوزاری بەو شوێنە، یاریزانەکان ئەمڕۆ بە جیا و هەر یەک لە شوێنێک مەشقیان کردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانای جەستەیی خۆیان بکەن.

یانەی هەولێر ئێستا لە قەیرانێکی قوڵایی دارایی دایە و سەرۆکی یانەکەش بەڵێنی چارەسەر کردنی ئەم گرفتەی داوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button