ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

برونۆ گویمارێش هیچ ئاسانکارییەکی بۆ بارسێلۆنا نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆی ئاسانکاریکردنی برونۆ گویمارێش بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا بەدرۆدەخرێتەوە.

مانگی رابردوو، یانەی نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستی برونۆ گویمارێشی بەڕازیلی تا هاوینی ساڵی 2028 نوێکردەوە. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 100 ملیۆن پاوەند.

لەم هەفتەیە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، گوایە گویمارێش مەرجێکی لە گرێبەستەکەی زیادکردووە، کە هەرکاتێک بیەوێت دەبێت رێگەی بدەن بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.

بەڵآم کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستە نوێیەکی برونۆ گویمارێش لەگەڵ نیوکاسڵ، هیچ بڕگەیەکی تایبەت نییە بە یانەی بارسێلۆنا و دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە.

رۆمانۆ دووپاتی دەکاتەوە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ سەرجەم یانەکان بڕی 100 ملیۆن پاوەندە و هیچ بڕگەیەکی تایبەت بە یانەیەک لەخۆناگرێت.

گویمارێش لە هاوینی 2022 لە یانەی لیۆنی فەڕەنسییەوە بە بڕی 42.10 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ نیوکاسڵ. بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 63 یاری کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە.

برونۆ گویمارێش گرێبەستەکەی نوێکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button