ئینگلتەرا

خانمانی مانچێستەر سیتی کارێکی سەیریان کرد

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یاریی خانمانی خولی نایابی ئینگلتەرا لە یارییەکی سەیر و سەرنجڕاکێش خانمانی مانچێستەر سیتی توانیان بە ئەنجامی پێنجگۆڵی بە وەڵام لە بریستۆل سیتی ببەنەوە و هەر پێنج گۆڵی یارییەکەشیان بە لێدانی سەر تۆمار کرد.

لەم یارییەدا ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هەر پێنج گۆڵەکەی خانمانی مان سیتی لە نیوەی یەکەم تۆمارکردن و هەر پێنج گۆڵەکەش هاوشێوەییەکتری واتە بە لێدانی سەر لە لایەن خانمانی ئەو یانەیەوە تۆمار کران.

تیپی خانمانی یانەی مانچێستەر سیتی بە بردنەوەیان بەرامبەر بە بریستۆل سیتی بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگاتی خولی نایابی خانمانیئینگڵتەرایان وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button