ئیسپانیاگرنگترین

بواتێنگ: کاتێک راهێنەر رێنمایی دەکردین مێسی هەر خەریکی مۆبایل بوو

Yariga App

یاریگا

کوین پرێنس بواتینگ یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چەند نهێنیەک لەسەر ئەو کاتانە ئاشکرا دەکات کە لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بوو.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی گانا و یانەی بارسێلۆنا دەڵێت

هەرگیز مێسیم نەبینیوە لە هۆڵی وەرزش ڕاهێنان بکات. دەهاتە هۆڵی وەرزش و مەساجی بۆ دەکرا و دواتر یاری باسکە دەکرد!

بواتێنگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

ئەو کاتەی لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول یاریمان هەبوو، پێش ئەوەی بچینە ناو یاریگا بۆ گەرمکردنەوە، هەموومان ئامادە بووین لە ژووری جلگۆڕین دانیشتبوین، بەڵام مێسی بە مۆبایلەکەی یاریی دەکرد لە کاتێکدا هێشتا پێڵاوەکانیشی لەبەر نەکردبوو و چەند کەسێکیش مەساجیان دەکرد، پاشان دوو خولەک پێش ئەوەی بچێتە ناو یاریگا، پێڵاوەکانی لەبەر کرد و دوای ئەوەی چوینە ناو یاریگا بۆ خۆگەرمکردن، لیۆ تەنها شووتی ئاراستەی ستۆنی گۆڵ دەکرد

بواتێنگ لە بەردەوامی قسەکانی دەڵێت

دوای گەرمبوونەوە چووینەوە ژووری خۆگۆڕین و ڕاهێنەر دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی ڕێنماییە تاکتیکییەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا مێسی لە گۆشەی ژووری جلگۆڕین دانیشتبوو و هەر خەریکی فەیس تایم بوو، هەروەها بە مۆبایلەکەیەوە دەسوڕایەوە ! سی چرکە پێش ئەوەی بچینە ناو یاریگا بۆ دەستپێکردنی یارییەکە، چاکەتەکەی داکەند و زۆر بە هێمنی بەرەو ناو یارئگا ڕۆیشت، لەو یارییەدا دوو گۆڵی کرد و یارییەکەمان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە. مێسی تاکە کەسە لە جیهاندا کە لە دۆخێکی وادا مەشق و ڕاهێنان دەکات، بەڵام لە یاریگادا زۆر باش دەردەکەوێت

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button