کوردستان

وادەی تیروپشکی خولی نایاب و بەڕێوەچوونی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دیاریکرا

Yariga App

ئەمڕۆ پێنج شەممە (12-10-2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا وادەی بەڕێوەچوونی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و تیروپشکی خولی نایابی کوردستان دیاریکرا، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا جامی سوپەری کوردستان دوو ڕۆژ دوای وادەی دەستنیشانکردنی بەرواری پێشووتر بەڕێوە بچێت، سەرجەم بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1_ ڕۆژی دووشەممە 16-10-2023 کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش کۆنگرەی هونەری خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان ئەنجامدەدرێت، پێویستە سەرۆک یاخود جێگر یان ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یانە نایابەکان ئامادەبێت.

2_ تیروپشکی خولی نایابی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 18-10-2023 کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە هۆڵی شیڕاتۆن لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت.

3_ جامی سوپەری کوردستان لە نێوان هەر دوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و ئاڕاڕات ڕۆژی هەینی 20-10-2023 لە یاریگای ئاکرێ کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

4_ خولی فوتساڵی کچان ڕۆژی هەینی 15-12-2023 دەستپێدەکات.

5_ سەرجەم لیژنەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەڵوەشانەوە.

6_ داوا لە سەرجەم کەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەکەین کەوا نیازی گواستنەوەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستانیان هەیە، پێش دەسپێکردنی یارییەکانی خولی نایاب سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن.

7_ داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکان و شوێنە بازرگانیەکان دەکەین کەوا نیازی سپۆنسەریکردنی خولەکانی کوردستان ( نایاب ، پلەیەک ، فوتساڵی کچان ) یان هەیە سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن.

8_ خولی پلە یەکی کوردستان لە بەرواری 15-11-2023 دەستپێدەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button