ئیسپانیا

نایکی کێشەیەکی دیکە بۆ بارسا دروست دەکات و سەرانی یانەکە تووڕەن

Yariga App

کۆمپانیای نایکی بووەتە سەر ئێشەیەکی دیکە بۆ یانەی بارسێلۆنا بەهۆی خاویی لە دروستکردنی درێسی یانەکە.

بارسا لە یەک کاتدا بەدەست کێشەی دارایی، کەیسی نێگرێرا و هەروەها پێکانی یاریزانەکانی دەناڵێنێت. بەگوێرە موندۆ دیپۆرتیڤۆ، هاوکات یانەکە تووڕەن لە کۆمپانیای نایکی دروستکەری درێس و کەلوپەلی یانەکە.

سەرچاوەکە دەڵێت، لە هیچ کامێک لە فرۆشگاکانی یانەکە درێسی بارسا نەماوە جگە لە قەبارە زۆر گەورەکان نەبێت ئەمە لەکاتێکدا تەنها مانگێک لەمەوبەر گرێبەستێکی تازەیان واژۆکرد بۆ باشترکردنی فرۆشی درێس و کاڵاکانی یانەکە.

نایک بە بارسای راگەیاندووە کە درێسی نوێ بەردەست نابێت تاوەکو ٢٣-١٠  لە کاتێکدا تەنها بە پێنج رۆژ بەر لەو بەروارە یاری کلاسیکۆ هەیە و هەمیشە بەر لە کلاسیکۆ یانەکە قازانجێکی زۆر دەکات لە فرۆشی دەرەوەی یاریگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button