ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی شوێنگرەوەی رودی گارسیا دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتاڵی دەستپێكردووە بۆ شوێنگرتنەوەی رودی گارسیا.

ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆكی ناپۆلی دوێنێ لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد كە بڕیار لەسەر داهاتووی رودی گارسیا دەدات.

لە لێدوانێكیدا ووتی: رودی گارسیا زۆر شارەزای تۆپی پێی ئیتاڵیا نییە، ئێمە دەمانەوێت رکابەری بکەین و لەگەڵ گارسیا، ناتوانیت ئەم کارە بکەین. باشترین بڕیار لە گونجاوترین کات دەدەم و ناچمە ژێر کاریگەری هاندرەران.

لە چەند كاتژمێری رابردوودا رۆژنامەكان ئاشكرایانكرد یانە ئیتاڵیەكە دەیەوێت ئانتۆنیۆ كۆنتی لە جێگای رودی گارسیا دەستنیشان بكات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوارشەممە بە شێوەیەكی فەرمی ناپۆلی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئانتۆنیۆ كۆنتی دەستپێكردووە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

ناپۆلی پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی لە ریزبەندی پێنجەمی خولەكەدا دێت بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button