ئاسیاگرنگترین

چوار وڵات بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 رکابەری سعودیە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئیندۆنیزیا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئوسترالیا دەستپێکردووە، تاوەکو بە هاوبەشی هەوڵی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 بدەن.

ئێریک تۆهیر، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیندۆنیزیا روونیکردووەتەوە، نیازی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034یان هەیە.

ئیندۆنیزیا یەکێکە لە گەورەترین وڵاتەکانی ئاسیا، دەیەوێت لەگەڵ ئوسترالیا، مالیزیا و سینگاپۆر میوانداری گەورەترین پاڵەوانیەتی جیهان بکەن.

هەفتەیەکە فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ وڵاتانی ئاسیا و ئۆقیانۆسی بانگهێشتکردووە، فایڵەکانی خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پێشکەش بکەن.

تاوەکو ئێستا تەنیا سعودیە نیازی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 ئاشکراکردووە و نایەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ هیچ وڵاتێک، پاڵەوانیەتییەکە رێکبخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button