ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سعودیە دەیەوێت لیۆ مێسی بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا خواستی سعودییەكانی سەبارەت بە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا یانەی هیلالی سعودی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی لیۆ مێسی دەدا، بەڵام یاریزانەكە لە كۆتاییدا پەیوەندیكردنی بە ئینتەر مەیامیەوە هەڵبژارد.

بەپێی زانیارییەكانی سپۆرت سعودیە دەیەوێت بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش وەرز مێسی بگوازێتەوە دوای ئەوەی لە هاویندا سەركەوتوو نەبوون.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، سعودیە بە نیازە دووبارە مێسی و رۆناڵدۆ لە خولی رۆشنی سعودی كۆ بكاتەوە دوای كێبڕكێیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ.

ئاماژە بەوەشكراوە، سعودییەكان دەیانەوێت نەگەیشتنی ئینتەر مەیامی بە قۆناخی پاڵاوتنەكانی خولی ئەمریكی و كۆتاییهاتنی وەرز بۆ یانە ئەمریكیەكە كە هیچ یارییەكی دیكە ناكەن تا مانگی 2 وادەی دەستپێكردنەوەی وەرزێكی نوێی خولی ئەمریكی بقۆزنەوە و پاڵەوانی جیهان بگوازنەوە.

سەبارەت بە دەنگۆكانی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا تاتا مارتینۆی راهێنەری مەیامی ووتی: ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئەوا تەنیا بۆ سەردان دەبێت. بەڕاستی سەرم لە دەنگۆکان سووڕماوە.

مێسی دەگەڕێتەوە بارسا؟ راهێنەری مەیامی وەڵامی کۆتایی دەداتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button