ئیسپانیاگرنگترین

چارەنوسی کۆندێ بۆ کلاسیکۆ ئاشکرا کرا

Yariga App

یاریگا –

جولس کۆندێی بەرگریکاری بارسێلۆنا، بەهۆی پێکان بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکات.

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا، گرانادا لە یاریگای نۆیڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری بارسێلۆنای کرد، یارییەکەیش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

جولس کۆندێی فەڕەنسی و بارگریکاری بارسێلۆنا لە خولەکی 44ـی یارییەکە یاریگای جێهێشت و رۆناڵد ئاراوخۆ هاتە جێگای.

کەمێک لەمەوبەر یانەی بارسێلۆنا بر فەرمی رایگەیاند، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە، ماوەی دوورکەوتنەوەی پەیوستە بە توانای یاریزانەکە بۆ چاکبوونەوە.

هەروەها کەمیک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو تۆنی خوانمارتی بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکانەکەی شەوی رابردوو، کۆندێ بۆ ماوەی 5 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەو هۆیەش ناوبراو ناتوانێت لە کلاسیکۆی زەوی بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکات. کە یارییەکە لە 28ـی ئەم مانگە لە یاریگای یانە کاتالۆنییەکە بەرێوەدەچێت.

جیا لە کۆندێ، هەریەکە لە یاریزانان فرانکی دی یۆنگ، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، پێدری و رافینیاش لە لیستی یاریزانە پێکراوەکانی بارسان، کە بەپێی رۆژنامەی سپۆرت، ئەگەری هەیە لیڤا، رافینیا و پێدری بۆ یاری کلاسیکۆ بگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button