ئینگلتەراگرنگترین

کاپتنی شێفیڵد یونایتد تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو

Yariga App

یاریگا

لە یاریی نێوان شێفیڵد یونایتد و فولهام لە گەڕی هەشتەمی خولی ئینگلیزی کە بە بردنەوەی فولهام کۆتایی هات، ڕووداوێکی دڵتەزێن بەسەر یەکێک لە یاریزانانی شێفیڵد یونایتددا هات. لە خولەکی 23 کریس باشام بەهۆی پێکدادانی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانەکانی فولهام، تووشی پێکانێکی ترسناک بوو لە قاچیدا و لەسەر سترێچەر یاریگای بەجێهێشت.

دوای پێکانەکەی کاپتنی شێفیڵد، تیمی پزیشکی ئەو یانەیە بەپەلە هاتنە ناو یاریگا بۆ ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ یاریزانەکەیان بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەهۆی ئەم پێکانە 14 خولەک لە کاتی  گێمی یەکەمدا زیاد بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button