ئینگلتەرا

گویمارێش گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

برۆنۆ گویمارێش، گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ یونایتێد واژوو کرد.

برۆنۆ گویمارێش یاریزانی بەڕازیلی گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی واژۆکرد بۆ مانەوە لە یانەی نیوکاسڵ، بەمەش کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەورەیان دابوو.

یانەکەی نیوکاسڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتڕاستی کردەوە کە گویمارێش گرێبەستێکی نوێی واژۆ کردووە کە تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت. درێژکردنەوەی گرێبەستەکە تەنها چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە لە یارییە مێژووییەکەی نیوکاسڵدا بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو.

لە کاتێکدا ئەم خاڵەی پشتڕاست نەکرادووەتوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە گرێبەستە نوێیەکەی گیمارێش بڕگەی ئازادکردنی بە بەهای 122 ملیۆن دۆلار لە خۆ گرتووە.

یاریزانەکە لەدوای نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نیوکاسڵ دا گوتی:

“من لێرە زۆر دڵخۆشم، لێرە زۆر ئاسوودەم، هیوادارم بەردەوام بم لە دڵخۆشکردنی هاندەران و یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ ئاستێکی باش، ئەوە ئامانجی منە، چونکە هیچ وشەیەک نییە بۆ وەسفکردنی ئەوەی کە چەندە دڵخۆشم”.

سەبارەت بە هەستەکانی دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لەبیرمە لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا گوتم کە دەمەوێت لە چامپیۆنزلیگ بۆ ئەم یانەیە یاری بکەم و ئێستا ئەوە روویداوە، ئێمە ئاستێکی زۆر باشمان هەیە و کاتێک سەیری هاوڕێکانم دەکەم لە یاریگادا شانازی بە هەموویانەوە دەکەم، شانازی بە تیپەکە و ستافەکە و خاوەنەکانی و هاندەرانەوە دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button